داوای دامەزراندنی هەمیشەیی دەکەن

خۆبەخشانی نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی گردبوونەوە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

کارمەندانی خۆبەخشی نەخۆشخانەی هیوا گردبوونەوە و داوای دامەزراندن دەکەن و هەژماری ساڵەکانی خزمەتیان بۆ بکرێت.

هونەر جەلال نوێنەری خۆبەخشان بە 964ـی وت، ئەوان داوای دامەزراندنی هەمیشەیی دەکەن. تێیاندایە 10 ساڵە خۆبەخشە و مافی خۆیانە دابمەزرێن..

داوایەکی دیکەیان ئەوەیە کە ئەو ساڵانەی خزمەتیان کردووە بۆیا هەژمار بکرێت و بخرێتە سەر خزمەتی دامەزراندنەکەیان.

ئەو نوێنەرەیان ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەیان نزیکەی 230 کارمەندی خۆبەخشە و کە رێژەی لە 40%کارمەندانی نەخۆشخانەکە پێکدەهێنن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

خۆبەخشەکانی تەندروستیی ئیدارەی راپەڕین داوای دامەزرا...

خۆبەخشەکانی تەندروستیی ئیدارەی راپەڕین داوای دامەزراندن دەکەن