"کەمی بودجە هۆکارە"

پڕۆژەی بەردڕێژکردنی ناوبازاڕی بیارە شەش ساڵی خایاندووە و تەواو نەکراوە

964+

ئەمەل ناجی – بیارە

لە ساڵی 2019ـەوە بڕیاری بەردڕێژکردن و فراوانکردنی ناو بازاڕی بیارە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان، بە چەند قۆناغێک دراوە، بەڵام تا ئێستا پڕۆژەکە تەواو نەکراوە.

زانا حەمەشەریف، سەرۆکی شارەوانی بیارە بە 964ـی وت، “پڕۆژەکە دوو قۆناغە، قۆناغی یەكەم بەردڕێژکردنی ھەزار و 100 مەتر دووجا بوو، کە بودجەکەی نزیکەی 70 ملیۆن دینار بوو، ئەو قۆناغە جێبەجێ کراوە، قۆناغی دووەمی پڕۆژەکە بڕیارە بە سێ بڕگە جێبەجێ بکرێت، بڕگەی یەکەم بەردڕێژکردنی دوو ھەزار و 100 مەتر دووجایە، بڕگەی دووەم دانانی نافورەی ئاو و بڕگەی سێیەمیش فراوانکردنی بازاڕەکەیە، ئەم قۆناغەش %70ـی کارەکانی تەواوکراوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، قۆناغی دووەمی پرۆژەکەش ھەر لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان بودجەی بۆ دابینکراوە، کە بڕەکەی 250 ملیۆن دینار بووە.

“دواکەوتنی پرۆژەکە پەیوەندی بە کەمی سیولە و کەمی ئەو بڕە پارەیەوە ھەیە کە بۆی  دابینکرابوو، ھیچ لایەنێک ئامادە نەبووە بەو بڕە پارەیە جێبەجێی بکات، بۆیە ناچار بووین بە جێبەجێکردنی راستەوخۆ، خۆمان کار لە پڕۆژەکەدا بکەین”، زانا حەمەشەریف وای وت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی ماوەتەوە لە قۆناغی دووەم، فراوانکردنی ناوبازاڕی بیارەیە کە بڕیارە لەسەر بودجەی وەبەرھێنانی وەزارەتی شارەوانی جێبەجێ بکرێت و چاوەڕوانن بودجەیان بۆ تەرخان بکرێت.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

نموونە لە ئاو و خۆراکی بیارە وەرگیرا و پشکنینی بۆ دەکرێ

نموونە لە ئاو و خۆراکی بیارە وەرگیرا و پشکنینی بۆ دەکرێ

بیارە دەیەوێت ببێتە باشترین گوندی گەشتیاری

بیارە دەیەوێت ببێتە باشترین گوندی گەشتیاری