100 لیتر بە 30 هەزار دینار

سبەی یەکەم وەجبەی نەوتە تازەکەی عێراق لە سۆران دابەش دەکرێت

964+

ژووری هەواڵ

سبەی یەکشەممە یەکەم وەجبەی ئەو نەوتەی کە حکومەتی عێراق بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە، لە سنووری ئیداری سۆران دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە 18.1.2025، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند، سبەی نەوتی حکومەتی عێراقی فیدراڵ کە بۆ هەرێمی  کوردستانی ناردووە لە قەزای چۆمان دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

بۆ هەر خێزانێک 100 لیتر نەوت دەدرێت و نرخەکەشی بەهۆی ئەوەی پاڵپشتی دەکرێت، بە 30 هەزار دینارە.

رۆژی پێنجشەممە 16.1.2025، کاروانی یەکەمی نەوتی سپی لە وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵەوە گەیشتە پاریزگای هەولێر و بڕیارە جگە لە سۆران، بۆ پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستانیش بنێردرێت.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەڵێت، وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ تەنیا رەزامەندیی لەسەر 19%ـی پشکی هەرێم لە نەوتی سپی داوە.

بریکارەکانی خۆراک لە قەرەداغ؛ فۆڕمی نەوت نوێ دەکەنەوە

بریکارەکانی خۆراک لە قەرەداغ؛ فۆڕمی نەوت نوێ دەکەنەوە