دیمهنى مۆنۆمێنتى ئەنفال له قهزاى چهمچهماڵ... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى مۆنۆمێنتى ئەنفال
کەسوکارى ئەنفالکراوان:
“گۆڕێکى بە کۆمەڵ هەڵدرایەوە، بەڵام حکومەتى هەرێم لێى بێدەنگە”
964+
وریا فەتاح
کەسوکارى ئەنفالکراوان و چالاکوانانى دۆسییەى ئەنفال، لە بەیاننامەیەکدا نیگەرانى خۆیان بەرامبەر حکومەتى هەرێم دەردەبڕن، دەڵێن، لە بیابانەکانى سەماوە گۆڕێکى بەکۆمەڵى 150 ژن و منداڵ و پیاوى کورد هەڵدراوەتەوە، بەڵام حکومەت بە بەیاننامەیەکیش خۆى ناکات بە خاوەنى.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، لە رۆژی 14.12.2024، دامەزراوەی شەهیدان عێراق و تیمی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی عێراق و پزیشکی دادی بەغدا، هەڵدانەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵی (قوربانیانی جینۆساید ئەنفال)ـیان راگەیاند و تائێستا زیاتر لە مانگێکە سەرقاڵی هەڵدانەوەی ئەو گۆڕەن، کە دەکەوێتە ناوچەی تەلشێخیە لە بیابانەکانی لە پارێزگای سەماوە.
وەک باسى دەکەن، گۆڕەکە روفاتی 150 ئەنفالکراوانی تێدایە، کە سەرجەمیان ژن و منداڵی کوردن.
کەسوکارى ئەنفالکراوان رەخنەى توند لە حکومەتى هەرێم دەگرن و دەڵێن،”ئەوەی جێی داخە و دەبێت هەڵوێستەی لەسەر بکەین، بێباکی و خەمساردی لایەنە پەیوەندیدارە حکوومی و سیاسیەکانی هەرێمی کوردستانە لەم پرسەدا، کە تاکو ئێستا بە ڕاگەیاندراوێکیش خاوەندارییان لەم پرسەد نەکردووە”.
بەیاننامە
جەماوەری خەڵکی کوردستان
کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان
نوسەران و لێکۆڵەران و توێژەران
ڕێکخراوەکانی بواری جینۆساید
وەك لای هەمووان ئاشکرایە، لە ڕۆژی 2024/12/14، دامەزراوەی شەهیدان عێراق و تیمی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی عێراق و پزیشکی دادی بەغدا، هەڵدانەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵی (قوربانیانی جینۆساید ئەنفال)ـیان ڕاگەیاند و تائێستا زیاتر لە مانگێکە سەرقاڵی هەڵدانەوەی ئەو گۆڕەن، کە دەکەوێتە ناوچەی تەلشێخیە لە بیابانەکانی لە پارێزگای سەماوە و بەپێی ڕاگەیاندراوی لایەنە فەرمیەکان، روفاتی 150 ئەنفالکراوانی تێدایە، کە سەرجەمیان ژن و منداڵی کوردن… هاوکات لە هەمانکاتدا، شەش گۆڕی تری بەکۆمەڵی ئەنفالکراوان، لە هەمان شوێن ئامادەکراون بۆ هەڵدانەوە.
ئەوەی جێی داخە و دەبێت هەڵوێستەی لەسەر بکەین، بێباکی و خەمساردی لایەنە پەیوەندیدارە حکوومی و سیاسیەکانی هەرێمی کوردستانە لەم پرسەدا، کە تاکو ئێستا بە ڕاگەیاندراوێکیش خاوەندارییان لەم پرسەد نەکردووە.
بۆ ئێمە وەك کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال و نووسەر و چالاکوان و رێکخراوەکانی بواری جینۆساید جێی پرسیارە، کە تائێستا نە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نەجێگرانی سەرۆکی هەرێم، هەروەها نە سەرۆکی حکومەتی هەرێم و نە جێگری سەرۆکی حکومەت وتەنانەت وەزارەتی کارباری شەهیدان وئەنفالکراوان و هەروەها سەرۆکی لایەنە سیاسیەکان، بە وشەیەك یاخود ڕاگەیاندراوێك خاوەندارێتیان لەم پرسە گرنگەی کورد نەکردووە.. بە تایبەت کە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کە وەزارەتێکی پەیوەندیدارە بەم بوارە، لە ئاست پرسێکی ئاوادا، کە پرسی جینۆسایدی گەلی کوردە، بێدەنگی هەڵبژاردووە.
بۆیە ئێمە وەکو کەسوکاری ئەنفالکراوان و نوسەران و چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی بواری جینۆساید داوادەکەین؛
یەکەم: هەمووان داوای لێبوردن لە کەسوکاری قوربانیان بکەن لە پای ئەو بێدەنگیەی لەم پرسەدا کردییان و چی تر بێدەنگ نەبن و هەڵوێستی جدیان لەسەر ئەم پرسە گرنگە هەبێت.
دووەم: وەزارەتی کاروباری شەهیدان وئەنفالکراوان بە ئەرکی سەرشانی خۆی هەڵبستێت و خاوەندارێتی لەو ڕوفاتانە بکات، ئەگەر نا با خودی وەزیر دەست لەکار بکێشێتەوە و چیتر بەناو پرسی جینۆسایدەەوە سەفەری وڵاتان نەکات و مووچەو ئیمتاز وەرنەگرێت… چونکە ئەو تائێستا ئامادەنەبووە بچێتە سەر گۆڕە بەکۆمەڵەکانی ئازیزانمان لە سەماوە و ئێمەش بە وەزیری خۆمانی نازانین.. بۆیە چیتر ناکرێت لەسەر حسابی خوێنی ئازیزانمان مووچەو پلەو پۆست ئیمتیاز وەرگرێتن
:سێیەم
داواكارین هەر لایەنێك وەزارەتی شەهیدان وەردەگرێت, بە وردی سی ڤی كاندیدەكان لە پێش راپەڕین و دوای راپەڕین بخوێنێتەوە, شارەزایی وردی لە دۆسییەكە هەبێت, كەسی كاندیدكراو نووسەر یان رۆڵەی شەهید و ئەنفال, یاخود هاووڵاتی ناوچەی قوربانیان بێت, كەیسی جینۆساید و گۆڕە بە كۆمەڵەكانی بۆ بەدەست هێنانی پۆست بەكار نەهێنابێت.
ناوەکان
1_علی محمود نوسەرو چالاکوانی بواری جینۆساید
2- جبار احمد توێژەری بواری جینۆساید
3_هێمن حسیب نوسەرو چالاکوانی بواری جینۆساید
4_ د. هاوار عباس مجید مامۆستای زانکۆ/ و چالاکوانی بواری جینۆساید
5_جەو هەر کانی هەنجیری فۆتۆگرافەرو کەسوکاری ئەنفالکراوان
6_هاوڕێ احمد کەسوکاری ئەنفالکراوان و چالاکوانی بواری جینۆساید
7_هاوڕێ پێشڕەو پێشمەرگەی دێرین و کەسوکاری ئەنفالکراو
8_فوئاد عوسمان / رۆژنامەنووس و چالاکوان
9_لطیف فاتیح فرج نوسەری بواری جینۆساید
10_پەرژین جعفر حاجی روستم / خوشکی شەهیدو ئەنفالکراو
11_ڕێزان عەسکەر چالاکوانی بواری جینۆساید
12_عەدالەت عومەر نوسەر و لێکۆڵەری بواری جینۆساید
13_ بەختیار ڕەووف کوڕە ئەنفال و چالاکوانی جینۆساید
14_حمە زرنگ چالاکوانی بواری جینۆساید
15_ناوەندی داکۆکی پشدەر بۆقوربانیان وجینۆسایدکراوان
16_ئەسرین عاسی شوانی
نووسەر و ڕۆژنامە نووس
17_دکتۆر نجم الدین محەمەد قەراجی
نووسەر و ڕۆژنامە نووس
18_حیکمت فائق عارف/ خاوەنی 11شە هید خێزانم چالاکەوان
19_ڕێکخراوی مانەوە بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالکراوان
20_قاسم کازم چالاکوانی بواری جینۆساید و کوڕی ئەنفالکراو
21_کازم جەباری توێژەر و چالاکوانی بواری ئەنفال
22_سەرکار سەدرەین تاقانەی ئەنفال
23_رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید – KWG
24_تۆڕی ئایكان كوردستان ــ IKN
25_رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كۆكوژ لە كوردستان ــ OAWMD
26_تۆڕی رێكخراوە كوردستانیییەكان له پێناو دادگای تاوانی نێودەوڵەتی – koncicc
27_ڕۆژنامەی نوگرەسەلمان
28_هەڵمەتی ژیان دژ بە ئیعدام لە كوردستان
29_وریا عبدالخالق ڕۆژنامەنوس و کوڕی ئەنفال کراو
30_دلێرکریم نوسەری بواری جینۆساید
31_ئیبراهیم هەورامانی
نوسەری جینۆساید
32_ نەسرین مەلا حەکیم نوسەری بواری جینۆساید