نەشمیل بوو بە براوەی یەکەمین خەڵات

یەکەمین خولی خەڵاتەکانی كاڵ بۆ داهێنانی ئەدەبی بەڕێوەچوو

+964

پەری ساڵح

لە سنەی لانکەی ئەدەبی رۆژهەڵاتی کوردستان یەکەمین خولی خەڵاتەکانی کاڵ بۆ داهێنانی ئەدەبی بە زمانی کوردی بەڕێوەچوو، براوەکان خەڵاتکران.

شیعر و چیرۆک و رۆمان و چەند بەرهەمێکی ئەدەبی لە شار و شارۆچکەکانی کوردستانەوە نێردرابوون و شارەزایانی بواری ئەدەبی وەک ئەندامانی لیژنە، لەهەر بەشێکدا چەند بەرهەمێکیان وەک براوە دەستنیشانکرد کە چاپبکرێن و بکرێنە کتێبی دەنگی، هاوکات ژمارەیەک نوسەر و ئەدیبی باشوریش بوونە خاوەنی خەڵات.

نەشمیل عەلی براوەی خەڵاتی کاڵ بۆ کتێبی (ببە بە با) رایگەیاند، ” ئەم خەڵاتە گوروتینێکی زیاتر دەداتە ئەدیبان تاکو ئاسۆ بەروونی ببینن و زیاتر لەوەرگر و خوێنەرانی کوردی پارچەکانی دیکەشدا ئاڵوگۆڕبکەین، مایەی شانازیە کە لەسنە شاری هونەر و داهێنانەوە ئەم خەڵاتە وەردەگرم”

رێورەسمەکە لە هۆڵی سینەما بەهمەن لە شاری سنە ئەنجامدرا ، خەڵاتی کاڵ لەبیرۆکە و دامەزراندنی هەردوو نوسەر و رەخنەگر د. بەیان عەزیزی و رەزا عەلیپورە، کە زیاتر لە پاانزە ساڵە خولیا و گەڵاڵەیانە و ئەمساڵ 2025 توانیان یەکەمین خولی خەڵاتەکان بەڕیوەبەرن و زیاتر لە 2000 ئەدیب دۆست ئامادەبوون.