لەسەر رێگەی کەورگۆسک - هەولێر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەست دا

964+

دەشتی عارف – هەولێر

لەسەر رێگای کەورگۆسک – هەولێر، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

شایەدحالێک کە لەکاتی رووداوەکە لەو شوێنە بووە بە964ـی وت، نزیکی کاتژمێر 11:00ەی  شەوی رابردوو، لەسەر رێگەی کەورگۆسک ـ هەولێر، دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەست دا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.

بەپێی قسەکانی شایەدحاڵەکە، ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە ناوی ئەرکان حیکمەتە و تەمەنی لە نێوان 25 بۆ 30 ساڵی دەبێت، دوو بریندارەکەش باری تەندروستییان ناجێگرە و لەژێر چاودێری چڕدان.

پەیامنێری 964 پەیوەندی بە نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێرەوە کرد بۆ وەرگرتنی زانیاری، بەڵام وتیان بریندارەکان لێرەنین، نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی وەڵامی پەیوەندیەکەیان نەدایەوە.

لەلایەکی دیکەوە پەیوەندیمان بە وتەبێژی هاتوچۆی هەولێرەوە کرد و ئەوانیش بەردەست نەبوون.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

هاتوچۆى راپەڕین دەوامى کرد بە دوو شەفت

هاتوچۆى راپەڕین دەوامى کرد بە دوو شەفت