نێردرا بۆ کارگەی ریسایکڵین

لە ئاکرێ 30 تۆن خۆڵ و پاشماوە کۆکرایەوە

964+

ژێوار خدر

شارەوانی ئاکرێ قۆڵیان لێ هەڵکرد و هەڵمەتێکی پاک کردنەوەیان لە سنووری شارەوانیەکە و باتەیبەت شوێنە گەشتیارییەکان دەستپێکرد و لە یەک رۆژدا 30 تۆن زبڵ و پاشماوەیان کۆکردەوە.

ئەو پاشماوانەی کۆشییان کردبووەوە لە هەڵمەتەکەدا هەموویان گواستووەتەوە بۆ کارگەی ریسایکڵینی ئاکرێ.

سەرۆکایەتی شارەوانی ئاکرێ ئەو زانیاریانە لە فەیسبوک بڵاوکردووەتەوە و دەشڵێت، هەوار ئادەم، سەرۆکی شارەوانییەکە بە وەکالەت، داوا لە هاوڵاتییانی قەزای ئاکرێ دەکات هاوکاریان بن و ئەوەندە ژینگەی ناوچەکە و شوێنە گەشتیارییەکان پیس نەکەن.

دەشڵێت، چونکە گەشتیاریکی زۆر روو لە ناوچەکە دەکەن، بۆیە بڕیارماندا ئەو هەڵمەتی پاککردنەوەیە ئەنجام بدەین.

لیژنەیەک رێگەنادات مارکێت و دوکانەکانی ئاکرێ زیادەڕۆی...

لیژنەیەک رێگەنادات مارکێت و دوکانەکانی ئاکرێ زیادەڕۆی بکەن