بەغدا؛ بانکی ناوەندی عێراق _ وێنە: ئاژانسەکان
بۆ رێگری لە سپیکردنەوەی پارە
بانکی ناوەندی مامەڵە بە خانووی گرانبەها سنوردار دەکات
964+
ئەحمەد مستەفا
بۆ ئەوەی رێگری بکرێ، لە سپیکردنەوەی پارە، بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا ئیتر رێگە نەدرێ بە فرۆشتنی ئەو خانووبەرانەی بەهاکانیان لە سەروو 100 ملیۆن دیناری عێراقییە.
بانکی ناوەندی بە نوسراو بڕیارەکەی دەرکردووە و واژۆی، عەمار حەمەد، جێگری پارێزگای بانکی لەسەرە بە وەکالەت.
بەپێی نوسراوەکە، لەمەبەدوا تەنیا لە بانکە فەرمییە باوەڕ پێکراوەکانەوە نەبێت، رێگری دەکرێت لە مامەڵەکردن بەو خانووبەرانەی کە نرخەکانیان لە سەروو 100 ملیۆن دینارەوەیە.
بانکەکە باسی لەوەکردووە، ئامانج لە بڕیارەکەیان رێگریکردنە لە سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی گروپە تیرۆرستییەکان.
نوسراوەکەی بانکی ناوەندی؛