کارمەند لە جێی پزیشک کاری کردووە

لە رانیە ژمارەیەک کلینیکی پێست و جوانکاری داخران

964+

ژێوار خدر
‎‎

ژمارەیەک کلینیکی پێست و جوانکاری لە رانیە داخران، بەهۆی ئەوەی بەشێكییان مەوادی ماوە بەسەرچوویان هەبووە و لە بری پزیشک کارمەند لێزەری کردووە بۆ هاوڵاتییان و مۆڵەتی تەندروستیشیان نەبووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین، ئەمڕۆ چوارشممە 15.1.2025 رایگەیاند، سێ کلینیکی پێست و جوانکارییان لە ناو قەزای رانیە داخستووە، بەهۆی ئەوەی مەرجە تەندروستییەکانیان جێبجێ نەکردووە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ناوی کلینیکەکانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت،

‎ كلینیكی د. سروە فەرەیدون بۆ پێست و جوانكاری، بۆ ماوەی پێنج رۆژ داخراوە و پێبژاردنی بۆ کراوە، بەهۆی ئەوەی مەوادی ماوەبەسەرچووی هەبووە و پزیشك ئامادە نەبووە و كارمەندەكان كاری لێزەریان بۆ نەخۆش کردووە.

‎روونیشیکردووەتەوە، كلینیكی د.ئاوات  حەسەن بۆ پێست و جوانكاری و سەنتەری لێزەری سینا، هەردووکیان بۆ ماوەی پێنج رۆژ داخراون و پێبژاردنیان بۆ کراوە، بەهۆی ئامادە نەبوونی پزیشك، لەهەمان كاتدا ئەنجامدانی لێزەر لەلایەن کارمەندەکانەوە بۆ هاوڵاتیان و نەبوونی مۆڵەتی سەنتەر.

باسی لەوەشکردووە، تاقیگەی میدیا پڵەس ئاگاداركراوەتەوە كە لە ماوەی  حەوت رۆژدا مەرج و رێنماییەكان جێبەجێ بكات بۆ دەرهێنانی مۆڵەت.

تەندروستیی راپەڕین: پزیشک لەوێ نەبوو کارمەند مافی نییە...

تەندروستیی راپەڕین: پزیشک لەوێ نەبوو کارمەند مافی نییە جوانکاری بۆ چارەخواز بکات