داوای چارەسەری کێشەکانی هەرێم و بەغدا دەکەن

نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی ئەمریکا لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم قسەیان کرد

964+

شۆڕش قادری

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی باڵای ئەمریکا کۆبووەوە و باسیان لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم کرد.

بەپێی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم، “نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 15.1.2025 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له‌ ڤيكتۆريا تايلۆر، جێگرى ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا بۆ کاروباری رۆژهه‌ڵاتی نزیک و شاندێكى ياوه‌رى كردووە”.

له‌ كۆبوونه‌وه‌‌كەدا، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سياسيى عێراق و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ كراون، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى گۆڕانكارييه‌كانى سوريا، بيروڕايان گۆڕيوەتەوە.


هەر بەپێی راگەیەنراوەکە هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدا به‌پێی ده‌ستوور و یاسا و رێککه‌وتنه‌کان، هه‌روەها جه‌ختیان لە پێویستیی پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌كه‌ و تێوه‌نه‌گلانى عێراق له‌ ئاڵۆزى و پشێوييه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کردووەتەوە.

رۆژی هەینی 20.10.2024 دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو و رۆژی 2.12.2024ـیش یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی نوێ بەڕێوەچوو، هەرچەندە لەو ماوەیەدا لایەنە سیاسییەکانی هەرێم چەند جارێک سەردانی یەکتریان کردووە، بەڵام تا ئێستا لەسەر پێکهێنانی حکومەت نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.

باڵیۆزی ئەمریکا پەیامێکی لەبارەی هەڵبژاردنی هەرێم بڵا...

باڵیۆزی ئەمریکا پەیامێکی لەبارەی هەڵبژاردنی هەرێم بڵاوکردەوە

ئەمریکا و هەرێم کاری پێکەویی بازرگانی لە نێوانیان زیاد...

ئەمریکا و هەرێم کاری پێکەویی بازرگانی لە نێوانیان زیاد دەکەن