"خاوه‌نه‌كانیان سزا ده‌درێن"

شاره‌وانیى هه‌ڵه‌بجه‌ 100 سه‌ر ئاژه‌ڵى ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شاره‌وانیى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردنى 100 سه‌ر ئاژه‌ڵى راگه‌یاند و ده‌ڵێت له‌ناو بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كان به‌ڕه‌ڵا كرابوون، بۆیه‌ ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوون.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ى كه‌ سه‌رۆكایه‌تیى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ته‌واوى ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ى ده‌ستبه‌سه‌ر كراون مانگا و جوانه‌گا و مێنگوینن.

ستافی بەشی زێدڕۆیی بە هاوکاری بەشی پۆلیسی شارەوانی، ئه‌م كاره‌یان كردووه‌.

پێشتر سەلام بیلال، سەرۆکى شارەوانیى هەڵەبجە له‌باره‌ى ئاژه‌ڵى به‌ڕەڵاوه‌ به‌ 964ـى وتبوو، گلەیی و گازاندەیەکی زۆری هاوڵاتیانیان بۆ دێت كه‌ بێزارن بەهۆی بوونی ئاژەڵی بەڕەڵا لەناو کۆڵان و شەقامە گشتییەکان و زیانگەیاندن بە دارودرەختی باخچەکانی ناوشار.

وتبووشی “خاوەن مانگاکان سزاى پێبژاردنیان بۆ ده‌كرێت، كه‌ لیژنەى پێبژاردن لەلایەن شارەوانییەوە بڕى سزاكگه‌ى بۆ دیاریکردوون.

“دواى ئەوەى لیژنەى غەرامە سزاکەى دیاریکرد و خاوەن مانگاکە پسوڵەى پێبژاردنەکەى وەرگرت و سزاکەی دا، دەتوانێت مانگاکەى وەربگرێتەوە” ئه‌مه‌ش قسه‌ى سەرۆکى شارەوانی هەڵەبجەیه‌.

ئاژه‌ڵى كێوی روویان له‌ ئاوه‌دانییه‌كانى ناحیه‌ى س...

ئاژه‌ڵى كێوی روویان له‌ ئاوه‌دانییه‌كانى ناحیه‌ى سمیلان كردووه‌

ئه‌مڕۆ باسوخواسی ئاژه‌ڵى به‌ڕه‌ڵا له‌ مزگه‌وته‌كا...

ئه‌مڕۆ باسوخواسی ئاژه‌ڵى به‌ڕه‌ڵا له‌ مزگه‌وته‌كانى سه‌یدسادق باسده‌كرێت

ڤێتێرنه‌رى هه‌ولێر: هیچ حاڵه‌تێكی تاعون له‌ناو ئاژه...

ڤێتێرنه‌رى هه‌ولێر: هیچ حاڵه‌تێكی تاعون له‌ناو ئاژه‌ڵى قوشته‌په‌ بڵاونه‌بووه‌ته‌وه‌