چوار حاڵەتن و لە 964ـەوە بیانزانە

ئەو حاڵەتانەی دایک دەتوانێت لەبری باوک پاسپۆرت بۆ منداڵەکەی دەربکات

964+

شۆڕش قادری

لە چەند حاڵەتێکدا دایک ئەتوانێت لەبری باوک ببێت بە وەلی ئەمر بۆ مامەڵەى دەرهێنان و نوێکردنەوەى پاسپۆرتى منداڵەكەی.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی چوار حاڵەتی بڵاوکردووتەوە کە بریتین لە:

1. ئەگەر ژن هاوسەرەکەى بیانى بێت بەڵام ئەبێت باوکى منداڵەکه ئامادەبێت له بەڕێوبەرایەتى و لاری نەبوون دەربڕێت بۆ دەرهێنانى پاسپۆرتى منداڵەکەى.

2. ئەگەر باوک لە ژیاندا نەمابێت، پێویستە لەم کاتەدا ئەو کەسەى ئەرکى بەخێوکردنى منداڵەکەى گرتۆتە ئەستۆ ئەگەر (دایک یان هەرکەسێکى)تری منداڵەکە بێت، سەردانى دادگاى بارى کەسێتى دەکات بۆ ئەوەى (حجە وصایە) بکات کە ببێتە (ولی امر)ى منداڵ و پەنجەمۆرى بۆ بکات لە کاتى مامەڵەى پاسپۆرت.

3. ئەگەر دایک و باوکى لەیەک (جیابووبونەوە)و باوک ئامادەنەبێت بۆ کاتى مامەڵەى پاسپۆرت، لەم حاڵەتدا دایکى منداڵ سەردانى دادگا دەکات داواى (حجە حضانە)ى کاتى دەکات کە ببێت بە (ولی امر)ى منداڵەکەى کە تیایدا ئاماژە درابێت بە ناوى منداڵەکە.

4. ئەگەر باوک بریکارنامەى تایبەت (وکالە خاص)ەى کردووە لاى دادنووس یان لە باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانى عێراق لە وڵاتانى دەرەوە بۆ هاوسەرەکەى بۆ ئەوەى لە کاتى مامەڵەى پاسپۆرت، دەسەڵاتى پەنجەمۆرى هەبێت لەبرى ئەو.

نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی لە نووسینگەی پاسپۆرتی راپەڕین کا...

نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی لە نووسینگەی پاسپۆرتی راپەڕین کارا كرا

پاسپۆرتی سلێمانی ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیان دەکات و رۆتین...

پاسپۆرتی سلێمانی ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیان دەکات و رۆتینات لادەبات