بە عەرەبیە و باسى موچەى مانگى 12ش دەکات
راگەیەنراوێک لە وەزارەتى داراییەوە
+964
ژووری هەواڵ
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان وەڵامی وەزارەتی دارایی عێراقی لەبارەی موچە دایەوە و دەڵێت، “بانگەشەی ناردنی موچە بەشێوەی مانگانە راست نییە.”
ئەمڕۆ سێشەممە 14.1.2025، وەزارەتى دارایی و ئابوورى هەرێمى کوردستان لە نوسراوێکدا کە بە زمانی عەرەبه بڵاویکردووەتەوە رایگەیاند، وەزارەتی دارایی فیدراڵ “پابەند نەبووە بە بڕیارەکانى دادگەى باڵاى فیدراڵى بۆ خەرجکردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان.”
وەزارەتەکە، دەڵێت، پشکى هەرێمى کوردستان بە بودجە دا “11 تریلیۆن و 576 ملیار و 521 ملیۆن و 335 هەزار دینار بووە، کەچی 822 ملیار و 642 ملیۆن کەمتر نێردراوە.”
“وەزارەتى دارایی فیدراڵ 10 تریلیۆن و 26 ملیار و 883 ملیۆن و 844 هەزار دینارى خستووەتە سەر هەژمارى وەزارەتى دارایی و ئابوورى. 726 ملیار و 995 ملیۆن و 775 هەزار 414 دینار بڕدراوە وەک لێبڕینى خانەنشینی و باجى دەرامەت”، وەزارەتی دارایی وا دەڵێت.