دوورگە ناوەندییەکانیش ده‌گرێته‌وه‌

هه‌ڵمه‌تى رێكخستنه‌وه‌ى سه‌وزایی بۆ پێنج شه‌قام و چوار گه‌ڕه‌كى هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ هه‌ولێر، تیمه‌كانى ئەندازەی پاركەكان روویان له‌ چه‌ند شه‌قام و گه‌ڕه‌كێك كردووه‌ بۆ رێكخستنه‌وه‌ى سه‌وزاییه‌كانیان و ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌یان دوورگه‌ ناوه‌ندییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌.

شەقامه‌كانی موسڵ، مەحکەمە، تایەفرۆشان، 100 مه‌ترى و شه‌قامى مه‌خمور، گەڕەکه‌كانیش بریتین له‌ 32ـى پاڕک ، نەورۆز، کوردستان، کلک مشک، ئه‌و شوێنانه‌ن ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ كاری رێكخستنه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئه‌ندازه‌ى پاڕكه‌كان ده‌ڵێت، هەڵمەتى رێکخستنەوەی سەوزایی بریتیه‌ لە تەقلیمکردن و بژارکردن و قۆرت لێدانی بن دارەکان و چاککردنی سیستەمی ئاودان بۆ ئه‌م شوێنانه‌ ده‌گرێتەوە.

تەواوی دوورگە ناوەندییەکان و غاباتەکان و پاڕک و باخچەی نێو گەڕەکەکان کە لە سنووری ئه‌م شه‌قام و گه‌ڕه‌كانه‌ن هه‌مان كاریان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.

ئەندازەی پاركەكانی هەولێر دەیەوێت ژمارەیەکی پێوانەیی ...

ئەندازەی پاركەكانی هەولێر دەیەوێت ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار بکات

لە ساڵی 2024 دا رێژەی سەوزایی لە هەولێر %20 زیادی کردووە

لە ساڵی 2024 دا رێژەی سەوزایی لە هەولێر %20 زیادی کردووە