زۆربه‌ى شوێنه‌كان سه‌خت و شاخاوین
بەرگریی شارستانیی سۆران تیمێكی فڕۆكه‌وانى دەوێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌رگریى شارستانیى سۆران، هه‌وڵ بۆ دابینكردنى تیمێكی فڕۆكه‌وانى جێگیر بۆ سنووره‌كه‌ى ده‌دات، چونكه ده‌ڵێت له‌سه‌ر داواكارى به‌شێكی زۆرى هاوڵاتیان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌وڵى دابینكردنى ده‌ده‌ن.
به‌پێی هه‌ڵكه‌وته‌ى جوگرافى زۆربه‌ى شوێنه‌كانى ئیداره‌ى سۆران سه‌خت و شاخاویین، له رابردووش‌دا زۆر حاڵه‌تى هه‌ڵدێران له شاخ و ته‌قینه‌وه‌ى مین هه‌بووه، تیمه‌كان نه‌یانتوانیوه وه‌ك پێویست ئه‌ركى خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
ره‌وه‌ند هاودیانى، وته‌بێژى به‌رگریى شارستانیى سۆران به 964ـى راگه‌یاند، دواى چه‌ند رووداوێكی له شاخ هه‌ڵدێران و ونبوونى كه‌سه‌كان له ساڵى پاردا، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆرى هاوڵاتیان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان داواكاریان بۆ دابینكردنى تیمێكى فڕۆكه‌وانى ئاراسته كردوون.
وتیشی “ئێمه ناتوانین تیمى فڕۆكه‌وانى دروست بكه‌ین و له ده‌سه‌ڵاتیشماندا نییه، به‌ڵام ده‌توانین داوا له تیمه فڕۆكه‌وانییه‌كانى هه‌ولێر بكه‌ین تیمێكی جێگیر بۆ سۆران دابین بكه‌ن”.
به‌م زووانه نووسراوى فه‌رمی له سۆرانه‌وه بۆ به‌رگریى شارستانیى هه‌رێم ده‌نێردرێت بۆ ئه‌وه‌ى تیمێكی فڕۆكه‌وانیان بۆ بنێرن، ره‌وه‌ند ده‌شڵێت “تیمه‌كه ته‌نیا بۆ رزگاركردنى هاوڵاتی نییه له شاخه‌كان، به‌ڵكو ده‌تواندرێت بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ش به‌كاربهێندرێت، كه حاڵه‌تى به‌په‌له‌یان هه‌یه”.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، تیمەکانی فڕۆکەوانی لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە هه‌ن و به نوێترین تەكنەلۆجیا و ئامرازی سەردەمییانە هاوکاری هێزەکانی پۆلیس، هاتوچۆ و بەرگریی شارستانی دەکەن و ئەو تیمانە لە ئەگەری رووداو و دۆخە نەخوازراوەكان سوودیان لێ وەردەگیرێت.