سلێمانی

لە هەواری شار بادەمی تاڵ و بەڕوو چێندرا

964+

دیلان محەمەد جەزا

لە پارکی هەواری شار دەنکی بەڕو و بادەمی تاڵ دەچێندرێت و رووبەرێکی بەرفراوان بە ناوکەکان سەوز دەکەن.

نەخشەوان زیاد مامۆستای زانکۆ و سەرپەرشتیاری پڕۆژە بە 964ـی وت، هەڵمەتی زاگرۆزانە دەستیپێکرد لەپارکی هەواری شار و ناوکی میوەکان لە دەست و شاخەکان دەڕوێنن و لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەستی پێکردووە.

باسی لەوەکرد، ئەمڕۆ نزیکەی 15 کیلۆ بەڕوو و 10 کیلۆ بادەمی تاڵ و پێنج کیلۆ گۆیژ دەچێندرێت و مەبەست لە هەڵبژاردنیان بەهێزی ئەو دارانەیە گونجاویانە بۆ سروشت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

پارکی هەواری شار گوڵباران دەکرێت

پارکی هەواری شار گوڵباران دەکرێت