شۆرت روویداوە

 بەم شەوە سێ گەڕەکى پێنجوێن بێ کارەبان

964+

کامیار کەمال- پێنجوێن

زیاتر لە سێ کاتژمێرە، سێ گەڕەکى پێنجوێن بێکارەبان، لێپرسراوى وێستگەى کارەباى شارەکەش دەڵێت، شۆرت روویداوە و تا نەیدۆزنەوە و چارەسەرى نەکەن کارەبا ناگەڕێتەوە.

لە کاتژمێر 8:00ـى ئەمشەوەوە، هەریەک لە گەرەکەکانى گۆیژ، ناوشاخان و بوبان، بێکارەبان.

جەمال سەعید لێپرسراوی وێستگەی کارەبای پێنجوێن بە 964ـى وت، لە کاتژمیر 8ـەوە فیدەرى یەک کە کارەباى ئەو گەڕەکانەى لەسەرە، بە تەواوى کارەباى بڕاوە و شۆرت روویداوە.

روونیشى کردەوە، تیمى چاککردنەوەى کارەباى پێنجوێن پشکنین بۆ ستونەکان دەکەن و دەیانەوێت شۆرتەکە بدۆزنەوە، چونکە تا نەیدۆزنەوە و چارەسەرى نەکەن، ناتوانن کارەبا بۆ ئەو گەڕەکانە بگەڕێننەوە.

“تا ساتی چارەسەرکردنی کێشەکە ناتوانن کارەبا هەڵبکەنەوە بۆ ئەو سێ گەڕەکە، چونکە لە ئەگەری هەڵکردنەوەی کارەبا، دەکرێت سووتانی فیدەر و ئامێری ناو وێستگەکە رووبدات”، جەمال سەعید وای بە 964 وت.

کوژانەوەى کارەبا لەو سێ گەڕەکەى پێنجوێن لە کاتێکدایە، قەزاکە لە زستاندا لە زۆربەى شوێنەکانى هەرێمى کوردستان ساردترە و زۆر جار هاوڵاتیان کارەبا بۆ خۆگەرمکردنەوە بەکاردەهێنن، هەر بۆیە بە وتەى جەمال سەعید، لە ئێستادا خواست لەسەر کارەبا لە قەزاى پێنجوێن 45 مێگاواتە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

له‌ پێنجوێن کارەبای لەسەر کۆمەڵێک شوقەی کرێنشینان بڕا

له‌ پێنجوێن کارەبای لەسەر کۆمەڵێک شوقەی کرێنشینان بڕا