هەرێمى کوردستانیش؟

“موچەى فەرمانبەرانى عێراق بۆ 2025 مسۆگەرە”

964+

وریا فەتاح

سەرۆکى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، وەزیرى دارایى دڵنیایى داوە کە مووچەى فەرمانبەران بۆ ئەمساڵ مسۆگەرە و لیژنەیەکیش لە بارەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم پێکدەهێنن.

عەتوان عەتوانى کە سەرۆکى لیژنەى داراییە لە پەرلەمانى عێراق، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، تایف سامى وەزیرى دارایى لە میانى میوانداریکردنیدا بۆ لیژنەى دارایى پەرلەمان، پشتڕاستى کردەوە کە موچەى فەرمانبەران بۆ ئەمساڵى 2025 مسۆگەرە.

ئاماژەى بەوەشکرد، لیژنەیەکی لاوەکیان پێکهێنا بۆ بەدواداچونى شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵانی 2024-2025.

ئەمڕۆ شەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمان میوانداری تەیف سامی وەزیری دارایی کرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر خشتەی بودجەی ساڵی 2025 و دەستەبەرکردنی مووچەی فەرمانبەران.

ماوەیەکە دەنگۆى ئەوە بڵاوە کە عێراق کێشەى نەختینەى هەیە و لە داهاتوودا رووبەڕووى قەیرانى نەدان یان دواکەوتنى موچە دەبێت، چوارشەممەى رابردووش، عەلى عەلاق پارێزگارى بانکى ناوەندى عێراق بە ئاژانسى دەنگوباسى عێراقى رایگەیاند، وڵاتەکەى هیچ کێشەیەکى دارایى نییە کە هەڕەشە لە موچەى فەرمانبەران بکات و توانا و سەرچاوەى گەورەیان هەیە و یەدەگى بانکى ناوەندى زۆرە و تواناى وڵامدانەوەى خواستى سەر دۆلارى هەیە.

بانکى ناوەندى عێراق: کێشەى دارایمان نییە

بانکى ناوەندى عێراق: کێشەى دارایمان نییە