بزانە هۆکاری دەنگە بەرزەکە چی بووە؟
کەشناسێک زانیاری نوێی لە بارەی بوومەلەرزەکەی سلێمانی بۆ 964 ئاشکرا کرد
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک شاری سلێمانی هەژاند، بەهۆی دەنگەکەشییەوە دڵەڕاوکێی لای هاوڵاتیان دروست کرد.
پشتیوان ئیبراهیم شارەزای کەشناسی بە 964ـی وت، “بوومەلەرزەکە کاتژمێر 2:39 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ روویداوە و لە نێوان شاری سلێمانی و عەربەتدا بووە”.
باسی لەوەش کرد، زۆرجار ئەو دەنگەی لە کاتی بوومەرزەکاندا دەبیسترێت بەهۆی شکانی تاوەرەکانی ناخی زەوی و پلێتەکانەوەیە و دەنگە بەهێزەکەی ئەمڕۆش هەر بەو هۆیەوە بووە.
پێشتر ئاسۆ كەمال بەڕێوەبەری كەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی بە 964ی وتبوو، “گوڕی بوومەلەرزەکە 3.1 پلە بووە بە پێوەری رێختەر و چەقی بوومەلەرزەکەش، گوندی پوشێن بووە کە دەکەوێتە سنووری ناحیەی عەربەت.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری