گوڕەکەی 4.2 پلەی رێختەر بووە
بومەلەرزە لە کەلار روویداوە و هاوڵاتیان هەستیان پێکردووە
+964
توانا نەقی
زانیاری هات…
سیروان ساڵح شارەزای کەشناسی زانیاری لەسەر بومەلەرزەکە بە 964 دا ئەو دەڵێت، شوێنی بومەلەرزەکە لە نێوان قەزای کەلار و کفری بووە و چەقەکەشی ناحیەی رزگارییە.
دەشڵێت، پلە و گوڕيی بومەلەرزەکە 4.2 پلەی رێختەربووە بە ناوەندی بەرز و بە قوڵاتیی 10 کیلۆمەتر ژێر زەوی.
ئاماژەی بەوەشکردووە هەشت کیلۆمەتر چەقەکەی لە سەنتەری شاری کەلارەوە دوور بووە.
زانیاری پێشتر…
لە قەزای کەلار بومەلەرزەیەک روویداوە و هاوڵاتیان بە هەستیان بە لەرینەوەی زەوییەکە کردووە.
شارەزایەکی کەشناسی لە پەڕەی خۆی لە فەیسبووک ئەوەی بڵاوکردەوە، کە پێش سێ رۆژ پێشبینی ئەوەی کردبوو کە بومەلەرزە لە سنوورەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و خۆرهەڵاتی کوردستان روودەدات.