بە زیانی گیانییەوە گەشتن

ئاماری کۆتایی بۆردومانی کاروانە مرۆییەکەی تشرین راگەیەندرا

964+
ئەحمەد مستەفا

ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا دووچاری زیانی گیانی بوون بە فەڕمی راگەیەندرا، کە پێنج هاوڵاتی شەهید بوون و 15 دیکەش بریندارن.

ئەوانەی کۆببوونەوە، لە کانتۆنی تەبقا و رەقە و جەزیرە هاتبوون تا بچنە بەنداوی تشرین.

بەڵم، دوێنێ چوارشەممە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پێکران، ئەوان بە ژمارەیەک کاروانی ئۆتۆمبیل و وەک قەڵغانی مرۆیی بەرەو بەنداوی تشرین دەڕۆشتن لە دەروازەی مەنبج، کە هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” دەیپارێزێ و دووچاری هێرش بووەتەوە لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە.

پاش ئەوەی کاروانی ئۆتۆمبێلەکان یەکیان گرت فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومانی کردن، بەگوێرەی زانیاریی میدیا خۆجێییەکان، کە ئاماری نەخۆشخانەیان گواستووەتەوە سەرجەمی ئەوانەی شەهید بوون ژمارەیان پێنج کەسە، هەروەها 15 کەس برینداربوون.

بریندارەکان لە پاش گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە، دۆخی تەندرووستی هەندێکیان خراپە، ئەوەش بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە.

سەرەڕای هێرشە راستەوخۆکەی تورکیا، بەڵام کاروانی ئۆتۆمبێلەکان بۆ ئەمشەو گەشتنە سەر بەنداوی تشرین و ئیشکگریان دەستپێ کرد و ئاگریان کردەوە و لەو کەشە ساردەدا جێگیر بوون.

+964صورة من منصة (شبكة):
لە بۆردومانەکەی رۆژئاوای کوردستان

لە بۆردومانەکەی رۆژئاوای کوردستان "شەهید و بریندار" هەن