دیمەنی ناو قەڵای هەولێر،وێنە.پارێزگای هەولێر
فەرشکردنی ناوقەڵا لە قۆناغی کۆتاییدایە
چەندین رێستۆرانت و کافێ لە سەر قەڵای هەولێر دەکرێتەوە
964+
توانا نەقی
فەرشکردن و نۆژەنەکردنەوەی شەقامی سەرەکی ناو قهڵاتى ههولێر لە قۆناغی کۆتاییدایە و دوابەدوای ئەوەش چەندین رێستۆرانت و کافێی تیادا دەکرێتەوە.
پاریزگای هەولێر لەگەڵ بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەک رایگەیاند، فەرشکردنی شەقامە سەرەکیەکانی ناو قەڵا زۆری نەماوە و لە قۆناغی کۆتاییدایە.
دەشڵێت، بەکۆتا هاتنی فەرشکردنی ئەو شەقامە کە سیمایەکی جوان دەدات بە قەڵات و ئەو شوێنەوارە گەروەیە لە ماوەیەکی نزیکدا چەندین رێستۆرانت و چێشتخانە و کافێ لەسەر قەڵاتی هەولێر دەکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بە کردنەوەی ئەو شوێنانە و تەواوکردنی نۆژەنکردنەوەکە قەڵا دەبێتە شوێنێکی گرنگی گەشتیاری نێو سەنتەری شاری هەولێر.