لە شارەزوور

لەلایەن دژەتیرۆرەوە چەند داع*شێک دەستگیر کران

توانا نەقی

لە ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگریدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر توانی ژمارەیەک ئەندامی داع*ش لە سنووری شارەزوور دەستگیربکات و دەشڵێت ئۆپەراسیۆنەکە دوای چاودێری و بەدواداچوونی ورد ئەنجامدراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیر کراون خەڵکی پارێزگای سەڵاحەدینن و لە کاتی دەسەڵاتی رێکخراوی داعشدا چەندین پۆستی جیاوازیان هەبووە.

دەشڵێت، “تۆمەتبارەکان  لە چەندین کردەوەی تیرۆریستی و پێشێلکاری مافی مرۆڤدا دەستیان هەبووە”.

لە راگەیەندراوەکەیاندا ئاماژە بەوەشکراوە، هێزەکانی دژەتیرۆر لە ئۆپەراسیۆنێکی خێرا و بێ زیاندا توانیویانە تۆمەتبارەکان دەستگیر بکەن و رادەستی دادگای تایبەتمەندیان بکەن بۆ لێپێچینەوەی یاسایی.