خەڵک و چالاکوانی سەنگەسەر داوای دەکەن

ئاوەکەی چەمی گاڕفێن خێر و بەرەکەتە و پۆندێکی پێویستە

964+

محەمەد عەلی

ژمارەیک هاوڵاتی و چالاکوانی ناحیەی سەنگەسەر لە سنوری پشدەر، داواکارن پۆندێکی ئاو لە چۆمی گاڕفێن دروستبکرێت، فەرمانگەیی ئاودێری سەنگەسەری دەڵێ، “بەدروستکردنی نزیکی 20 هەزار دۆنم زەوی بەراو دەبێت”.

سۆراغی 964، دەری خستووە، بەشی ئاودێری پشدەر و بەنداوەکان چوون کەشفی شوێنەکەیان کردووە وتوویانە زۆر گونجاوە لەرووی خاکەکەیەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 8.1.2024، سیروان رەسوڵ، چالاکوانی ناحیەی سەنگەسەرە بە 964ـی وت، “وەک چالاکوانان و هاوڵاتیانی سەنگەسەر چەندین جار داواکاری دروستکردنی پۆندێکی ئاومان کردووە لە ناوچەکەمان، کولفەیەکی کەمیشی دەوێت و سودێکی زۆریشی دەبێت، وە چیتریش ئەم ئاوە سازگارە بە فیرۆ ناڕوات”.

بەپێی زانیاریەکانی ئاودێری پشدەر بێت، بەدروستکردنی ئەو پۆندە لە چۆمی گاڕفێن، ناوچەکە دەبێت بە خاوەنی 20 هەزار دۆنم زەوی بەراو، سودی بۆ ئاژەڵداران و سامانی ماسی و گەشتیاری و کۆکردنەوەی ئاوی ژێر زەوی دەبێت.

رێباز حەسەن، خاوەن ناوچەیەکی گەشتیارییە لەسنورەکە بە 964ـی وت، “ئێمە ناوچەیەکی گەشتیاریمان لەسەر چۆمی گاڕفێن دروستکردووە، لە وەرزی هاویندا ئاوەکەی کەم دەکات و گرفتی کەم ئاویمان بۆ دروست دەبێت، جوانی سروشتەکە و سازگاری ئاوەکەی وای کردووە گەشتیاری زۆر رووی تێبکات، پێویستە حکومەت پۆندێکی ئاو دروستبکات لێرە”.

داواکاری ئەو هاوڵاتیانەی سەنگەسەر، بۆ پۆندێکی ئاو لە چۆمی گاڕفێن لە گەشتووە بە ئاودێری پشدەر، نەبەز خدر، بەرپرسی فەرمانگەی ئاودێری پشدەر لەوبارەیەوە بە 964ـی وت، ” لیژنەیەکی تایبەتمەندی بەنداوەکان شوێنەکەیان بینیوە، ئێمە وەک ئاودێری پشدەر بۆ ئەو شوێنە داوای پۆندێکمان کردووە وە بە پێویستی دەزانین، بەڵام تائێستا بڕیاری دروسکردنیان نییە”.

چۆمی گاڕفێن، لە سەرچاوە ئاوییەکانی بناری قەندیلەوە دروست بووە، دەڕژێتە زێی بچوکەوە، لەئێستادا چەندین دۆنم زەوی کشتوکاڵی و ناوچەی گەشتیاری و حەوزی ماسی بەسەرەوەیە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

گوندنشینانی پشدەر بۆ خۆگەرمکردنەوە پەنا بۆ کۆکردنەوەی...

گوندنشینانی پشدەر بۆ خۆگەرمکردنەوە پەنا بۆ کۆکردنەوەی دار دەبەن