بەهۆی شۆرتی کارەباوە

لە سۆران ماڵێک ئاگری گرت و زیانی ماددی لێکەوتەوە

964+

ئاکام غەفور- سۆران

لە گەڕەکی بارزانی قەزای سۆران ماڵێک ئاگری گرت و زیانێکی زۆری ماددی لێکەوتەوە.

رووداوەکە ئەمشەو سێشەمە 7.1.2025 روویداوە، لە ماڵەکە سیستەمی شۆڤاژ هەبووە، بەرگری شارستانیش دەڵێت، هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە شۆرتی کارەبا بووە.

رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بۆ 964 وتی، ”دوای ئاگادار کردنەوەمان بە دوو خولەک پێنج تیمی بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و توانرا رێگری بکرێت لە تەشەنەسەندنی ئاگرەکە”.

وتیشی، “هۆکاری ئاگرەکە شۆرتی کارەبا بووە، ماڵەکەش سیستمی شۆڤاژی هەبووە، ئەگەر زوو فریای نەکەوتباین کارەساتێکی گەورەی لێ دەکەوتەوە”.

باسی لەوەشکرد، رووداوەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانێکی زۆری ماددی لێ کەوتووەتەوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

لە سۆران بەهۆی لێچوونی غاز ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە

لە سۆران بەهۆی لێچوونی غاز ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە