دانیشتووانی خەلەکان خێمەیان هەڵداوە و رێگا بە یەک بارهەڵگر نادەن تێپەڕێت - وێنە: 964
"حکومەت جوابمان نەداتەوە، رێگاکە قەپات دەکەین"
خەڵکی خەلەکان خێمەیان هەڵداوە و رێگا بە یەک بارهەڵگر نادەن تێپەڕێت
964+
شۆڕش قادری
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتیانی دۆڵى خهلهكان بەهۆی تەواونەکردنی پڕۆژەی رێگاکەیان و کەمی کارەبا، رێگای سهرهكى رانیه بۆ سلێمانیان داخست، بەم شەوەش خێمەیان هەڵداوە و رێگا بە یەک بارهەڵگر نادەن تێپەڕێت.
هاوڵاتیانی دۆڵی خەلەکان لە سنووری قەزای دوکان دەڵێن، تا 72 کاتژمێری دیکە حکومەت جوابیان نەداتەوە بەتەواوی رێگاکە دادەخەن و قەپاتی دەکەن.
چالاک عومەر کە دانیشتووی دۆڵی خەلەکانە، بە 964ــی وت، “ئێمە تەنها خەمی خراپی رێگاکەمان نییە، بەڵکو کارەباکەشمان لەو خراپترە.”
چهند رۆژێك لهمهوبهر 964 پەیوەندی کرد بە کامەران عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی خەلەکان، ئەو وتی، “تا ئێستا بە فەرمی هیچ شوێنێک داوای لە ئیدارەکەمان نەکردووە و ئاگامان لێنییە خۆپیشاندان بکرێت، بەڵام بارودۆخی کارەبا جگە لێرە لە زۆر شوێنی تریش خراپە و گشتییە، بابەتی پرۆژەی دووسایدەکەش دووساڵە کۆمپانیای جێبەجێکار کارەکانی راگرتووە بە هۆکاری نەبوونی سیولە لە بانکەکاندا”.