"پیاوێک یەک زلەیدا بە پشتە ملما"

ئەحمەد مەحمود دوای 22 ساڵ یادگارییەکانی رەشەی پۆلیس دەگێڕێتەوە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

22 ساڵ بەسەر درامای رەشەی پۆلیسدا تێپەڕیوە و هێشتا لە یادمان ماوەتەوە، کوڕەکەی وەستا عوسمانیش زلەیەکی باشی خواردووە

ئەحمەد مەحمود ، یەکێکە لە کارئەکتەرە دیارەکانی درامای رەشەی پۆلیس کە 22 ساڵ پێش ئێستا بەرهەمهێندراوە،  ماوەی دوو ساڵە لە هیچ کارێکی سینەمایی و درامادا رۆڵی نەبووە، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، بەهۆی کاری ئیدارییەوە نەمتوانیوە کاری هونەری بکەم، بەڵام پلانم هەیە بگەڕێمەوە، شاشەکان.

دەربارەی رەشەی پۆلیس ئاماژەیدا بەوەی، هیچ کام لە یادگارییەکانی لەبیرنەکردووە، بەڵام لەوکاتەی ئەو رۆڵەی بینیوە، کابرایەک بەڕاستی زلەیەکی لە پشتی ملی داوە و وایزانیوە وەستای دوکانەکەیە.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

"هەر بە هیوای رەشەی پۆلیس بانگم دەکەن"