ئەو موچەخۆرانەی بەهۆی بایۆمەترییەوە موچەکانیان وەستاوە

سبەی بڕۆنە بانکی قەڵادزێ بایۆمەتری بکەن و موچەکانتان وەرگرن

964+

ژێوار خدر

ئەو موچەخۆرانەی بەهۆی نەبوونی بایۆمەترییەوە موچەیان راگیراوە، بەیانی سەردانی بانکی قەڵادزێ بکەن بۆ ئەنجامدانی بایۆمەتری.

سبەی لە بانکی قەڵادزێ موچەی هەر یەک لە لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە، خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و کارەبا دابەشدەکرێت و بانکەکەش چەند رێنمایی و ئاگادارکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە

بانکەکە ئاگاداری ئەو موچە خۆرانە دەکاتەوە کە سبەی لە بانکەکەیان موچە وەردەگرن و بە هۆی نەبوونی بایۆمەترییەوە موچەکانیان راگیراوە، سبەی چوارشەممە 8.1.2025، لە کاتژمێر 11:00ەی پێشنیوەڕۆ سەردانی بانکەکە بکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی بایۆمەتری (UPN) لە لایەن لیژنەی بایۆمەتری بانکەکەوە.

دەشڵێت،  موچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لە رێگەی وەکالەتەوە سەرف ناکرێت بەهۆی ئەو رێنماییانەی لە  وەزارەتی پێشمەرگەوە پێیان گەیشتووە.

سەبارەت بە پێدانی پشتگیری بۆ دەرەوەی وڵات، بانکەکە دەڵێت، بەیانی سسەردانمان مەکەن، چونکە بەهۆی دابەشکردنی موچەوە ناتوانین مامەڵەکان ئەنجام بدەین.

ژمارەیەک خاوەن پێداویستى سنوورى پشدەر موچەیان پێنەدرا

ژمارەیەک خاوەن پێداویستى سنوورى پشدەر موچەیان پێنەدرا