هەواڵەکان

گردبوونەوەی ئەمڕۆی خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانی سلێمانی بێوەی دەرنەچوو

ژووری هەواڵ

لە گردبوونەوە و خۆپیشاندانى خاوەنى ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان، گرژى و رووبەڕووبوونەوە لە نێوان پۆلیسى چالاکییە مەدەنییەکان و خاوەن ئۆتۆمبێلەكان روویدا.

گردبوونەوە هەر لە سلێمانی نەبوو، لە هەولێریش ئەمڕۆ بۆ 39یەم جار، دەرچووە یەکەمەکانى زانکۆ و پەیمانگاکانى هەرێمى کوردستان گردبوونەوە و نوێنەرەکانیان لە بەردەم ئەنجومەنى وەزیران داواى دامەزراندنیان کرد.

بە شێوەیەكی ئاسایی ژنان مەواد و كەلوپەلی جوانكاری بەكاردەهێنن و ئێستاش مەسەلەكە هەر لە سووراو و سپیاو دەرچووە و دەیان جۆرە ماددەی دیكە هەن، بەڵام ئاگاتان لێیە ئەمڕۆ لە دهۆك چی روویداوە؟

ماوەیەکە باس لە نەشیاویی بەرهەمەکانی عەلوەی سلێمانی دەکرێت، كە گوایە تەندروست نییە و ماددەی نیتراتی زۆرە، بەڵام عەتا محەمەد جێگری سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی بە 964ی وت، وەک عەلوە دڵنیایی دەدەنە هاوڵاتیان بەرهەمەکان هیچ کێشەیەکیان نییە.