9812 دەرچوون

39 جارە دەرچووە یەکەمەکانى زانکۆ و پەیمانگاکان گرد دەبنەوە

964+

دەشتی عارف – هەولێر

بۆ 39یەم جار، دەرچووە یەکەمەکانى زانکۆ و پەیمانگاکانى هەرێمى کوردستان گردەبنەوە و ئەمڕۆش نوێنەرەکانیان لە بەردەم ئەنجومەنى وەزیران داواى دامەزراندنیان کرد.

لە هەرێمى کوردستان 9812 دەرچووى یەکەمى سەر ئاستى بەش و کۆلیژى زانکۆ و پەیمانگاکان هەیە، بەڵام تا ئێستا دانەمەزرێندراون.

ئەمڕۆ، نوێنەرى دەرچووە یەکەمەکان لە بەردەم ئەنجومەنى وەزیران گردبوونەوەو رایانگەیاند، سەرەڕاى ئەوەى بایۆمەتریشیان ئەنجامداوە و بەڵام تائێستا دانەمەزرێندراون.

لە ساڵى 2017 بۆ 2018ـەوە، هیچ دەرچووەکى یەکەمى سەر ئاستى زانکۆ و پەیمانگاکان دامەزراندنیان بۆ نەکراوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆی گەرمیان سبەینێ سەردانی بانک...

دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆی گەرمیان سبەینێ سەردانی بانک بکەن