وێنەی کارکردن لە ئاوبارەی کۆنکرێتی.وێنە.بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان
"بۆ رەخساندنی هەلی کار بۆ دەرچووانی دانەمەزراو"
وەبەرهێنانی گەرمیان فەرمانبەرانی حکومەت لە پڕۆژەکان دەردەکات
964+
شۆڕش قادری
بە مەبەستی رەخساندنی هەلی کار بۆ دەرچووانی دانەمەزراو، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانی گەرمیان، فەرمانبەرانی حکومەت لە پڕۆژەکان دەردەکات.
لە نووسراوێکدا، کە ئاراستەی سەرجەم کۆمپانیاکان و وەبەرهێنەرانی سنووری گەرمیان کراوە و هونەر مەحمود بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیانی ئیمزای لەسەر کردووە، ئاماژە بەوەکراوە، “تێبینی ئەوە کراوە ستافی هەندێک لەو پڕۆژانەی لە قۆناغی جێبەجێکردنـدان، فەرمانبەری حکومەتن و ئەوەش پێچەوانەی یاسای (رێکخستنەوەی کارمەندی میری)یە کە بەبەپێی یاساکە فەرمانبەری میری نابێت لە یەک کاتدا، دوو کاری جیاوازی هەبێت”.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان داوا لە کۆمپانیاکان و وەبەرهێنەران دەکات، بە ئامانجی رێکخستنەوە و رەخساندنی هەلی کار بۆ کەسانی دانەمەزراو، لیستی ناوی کارمەندان و ئەندازیارانی سەر بە پڕۆژەکانیان بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکە بنێرن.
دەقی نوسراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان لە خوارەوە:
