"تورکیا لە ئاسمانەوە هێرش دەکات"
هە*سە*د: هێرشێکی تورکیا و گروپە چەکدارەکانمان پوچەڵ کردەوە
964+
شۆڕش قادری
شەڕی نێوان هێزە کوردییەکان و گروپەکانی نزیک لە تورکیا لە دەورووبەری منبج و کۆبانێ گەرمە و هە*سەدەش دەڵێت، تورکیا هێرشی ئاسمانیی کردووە و هێرشەکەیان پوچەڵ کردووەتەوە.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هە*سە*دە) لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەو وڵاتە هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەکانی رۆژهەڵات و باشووری منبج و باکووری بەنداوی تشرین”.
“هێرشەکەمان پوچەڵ کردەوە و دەیان چەکدار کوژراون و برینداربوون”، هەسەدە وادەڵێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، جگە لە بڵاوکردنەوەی دیمەنی شەڕ و پێکدادانەکان، زانیاری ورد لە سەر هێرشەکە و بەرخۆدانی شەڕڤانانیان بڵاودەکەنەوە.
دوای رووخانی رژێمی سوریا و کۆتاییهاتنی فەرمانڕەوایی بنەماڵەی ئەسەد لە 8.12.2024 شەڕی نێوان گروپە چەکدارە توندڕەوەکانی نزیک لە تورکیا و هێزە کوردییەکان لە رۆژئاوای کوردستان پەرەی سەندووە و هێرشەکانی تورکیاش بۆ سەر گوندەکانی دەورووبەری منبج و کۆبانێ دەستیپێکردووەتەوە.