سەمیعە ئەحمەد وادەڵێت

“حسێن میسڕی سومبولی درامای کوردی بوو”

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

سەمیعەی درامای حەسەنە فەنی هێشتا ئەو زلەیەی لەبیرنەچووە کە لێیانداوە و دەشڵێت، بریا وەکو جاران کاری هونەری هەبووایە.

سەمیعە ئەحمەد کارئەکتەرێکی دیاری دراماکانی حسێن میسڕی بوو، بەڵام لە ئێستادا کەمتر دەردەکەوێت، لە لێدوانێکی تایبەت بۆ 964 وتی، هۆکاری کەمی دەرکەوتنم دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی دراما  و کاری نوێ، کەناڵەکان وەک جاران پشتگیریمان ناکەن، جاران هەموو رەمەزانێک کارێکی نوێمان هەبوو.

لە یەکێک لە رۆڵەکانی لە درامای “حەسەنە فەنی” سەمیعە لەلایەن ژیان ئیبراهیم خەیاتەوە زلەیەکی لێدەدرێت، ئەم دیمەنە لە یادی بینەرانی ئەو درامایە ماوەتەوە و وەک خۆشی باسی دەکات، لەبیری نەکردووە و پێشی وایە، حسێن میسری سومبولی درامای کوردی بووە لەو سەردەمەدا.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

"بە شانازییەوە هۆڵی کچان و کوڕانم تێکەڵ کرد"