شانۆیی پیاوی زیرەک

“هیچ بلیتێکی لێ نەفرۆشرا”

964+

دیلان محەمەد- سلێمانی

شانۆیی پیاوی زیرەک لە سلێمانی نمایشکرا و هیچ بلیتێکی لێ نەفرۆشرا، ئەوەی ئامادەشبوو بانگێشت کرابوون و قەرارە تا 10 رۆژ بەردەوام بێت.

ئێوارەی پێنجشەممە شانۆگەری پیاوی زیرەک لە هۆڵی رۆشنبیری سلێمانی نمایش کرا، مریەم  ئەحمەد دەرهێنەری شانۆگەرییەکە بە 964 وت، ئەوەی ئامادەبوو بانگێشتکرابوون و هیچ بلیتێکی شانۆییەکەمان نەفرۆشرا، ئەگەر ئاوها بێت تەنیا دوو رۆژی دیکە بەردەوام دەبین”.

دەرهێنەرەکە باسی لەوەش کرد، سەرجەم ئەو ئەکتەرانەی بەشداریان کردووە، یەکەمجاریانە نواندن بکەن و بچنە سەر تەختی شانۆ.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

سبەی شانۆییەك لە بەردەم قەڵای هەولێر پێشكەش دەكرێت

سبەی شانۆییەك لە بەردەم قەڵای هەولێر پێشكەش دەكرێت