دوورینەوەی ئازار

سبەی شانۆییەك لە بەردەم قەڵای هەولێر پێشكەش دەكرێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بڕیارە سبەی شانۆیی “دوورینەوەی ئازار” لە هەولێر و لە بەردەم قەڵا نمایش بكرێت، كە كارێكی مۆنۆدرامایە و هونەرمەند سەرگوڵ حوسێن رۆڵی تێدا دەبینێت.

نمایشەكە كاتژمێر 11:00ی پێش نیوەڕۆ پێشكەش دەكرێت، كە كاری رێكخراوی خەڵكە بۆ گەشەپێدان، بە هاوكاری ئەنجومەنی باڵای خانمان.

سەرگوڵ حوسێن ئەكتەری كارە شانۆییەكە، ئەمڕۆ چوارشەممە 25.12.2024 بە تۆڕی 964ی وت: شانۆییەكە مۆنۆدرامایە و لە نووسین و دەرهێنانی رۆژە حەسەن و كاروان سۆفییە، هونەر حەسەنیش بەڕێوەبەری بەرهەمە، خۆم بە تەنیا رۆڵ دەبینم.

وتیشی، دەقی شانۆییەكە باس لە ئازار و مەینەتییەكانی ژنان لە كۆمەڵگەی كوردی دەكات و نمایشەكە ماوەكەی نزیكەی 20 خولەكە.

پێشكەشكردنی شانۆیی دوورینەوەی ئازار لە هەولێر، دوای ئەوە دێت بەرهەمەكە لە شارەكانی سلێمانی و هەڵەبجەش نمایش كراوە.

 فێستیڤاڵی نێودەوڵەتيی شانۆ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

 فێستیڤاڵی نێودەوڵەتيی شانۆ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت