خەڵاتی ئاشتی بەخشرایە هەڵکەوت زاهیر و قوتابییەکانی

964+

پەری ساڵح

هونەرمەند و ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر ، ئەمشەو لە بەغدا لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە خەڵاتی ئاشتی پێبەخشرا.

لە بەغدا رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رێرەوسمێکی رێوەرەسمێکی تایبەتی سازکرد و تێیدا چەند خەڵاتێکی بەخشیە کەسایەتی دیارەکان و لێهاتووەکان، هەڵکەوت زاهیر لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، ” دکتۆر محەمەد حەسان سەرۆکی نەتەوە یەکگرتووەکانی عێراق خەڵاتی ئاشتی بەخشیە من و میرا و گۆرانیبێژی تونسی لەمیا جەمال، گۆرانییان بە هەردوو زمانیش پێشکەش کرد”.

نزیکەی مانگێک پێش ئێستاش لە قاهیرەی پایتەختی میسر مەراسیمی بەخشینی خەڵاتەکانی دیداری داهێنەرانی عەرەب دابەشکرا، لە ناو ئەوانەدا خەڵاتی باشترین ئاوازدانەری نیشتمانی عەرەبی بەخشرا بە هەڵکەوت زاهیر.

هەڵکەوت زاهیر وەک باشترین ئاوازدانەری نیشتمانی عەرەبی...

هەڵکەوت زاهیر وەک باشترین ئاوازدانەری نیشتمانی عەرەبی خەڵاتکرا