تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی هێنانە خوارەوەین
پیاوێک لە چیای زۆزک هەڵدێرا و مەترسی لەسەر ژیانی هەیە
964+
ئاکام غەفور – سۆران
پیاوێکی تەمەن 45 ساڵ، لە چیای زۆسک هەڵدێراوە و قاچێکی شکاوە و تەندروستی ناجێگیرە و مەترسی لەسەر ژیانی هەیە.
ئەو کەسەی هەڵدێراوە، خەڵکی کوردستان نییە، شوێنی هەڵدێرانەکەی نزیک ئاڵا گەورەکەی چیای زۆزکە لە سۆران.
کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بۆ 964 وتی، ”ئاگادار کراینەوە لە بوونی حاڵەتێکی هەڵدێران لە چیای زۆسک، نزیکەی 30 کارمەندی بەرگری شارستانی لە رێگان بۆ هێنانە خوارەوەی ئەو کەسەی کە هەڵدێراوە”.
وتیشی، ئەو کەسەی هەڵدێراوە خەڵکی کوردستان نییە و قاچێکی شکاوە و مەترسی لەسەر ژیانی هەیە، لە هەوڵی ئەوەین کارمەندەکانمان زوو بگەن بە شوێنەکە و رزگاری بکەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی