سودانی وتەبێژی نوێی حکومەتی عێراقی دەستنیشانکرد


هێمن بەکر

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، باسم ئەلعەداوی وەکو وتەبێژی نوێی حکومەتەکەی دەستنیشانکرد.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت “لەپێناو بەردەوام بوون و گەیاندنی زانیاری درووست بە رای گشتی و دابینکردنی زانیاری لەسەر ئەدای حکومەت، محەمەد شیاع سودانی سەرەک وەزیرانی عێراق، باسم ئەلعەوادی راسپارد بە وتەبێژی فەرمی و زمانحاڵی حکومەت”.

لە کۆتایی تشرینی یەکەمی 2022 حکومەتی نوێی عێراق پێکهاتووە، بەڵام وتەبێژی فەرمی نەبوو.

پێشتر، باسم ئەلعەوادی راوێژکاری میدیایی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق بوو.