وەزارەتی بەرگری وڵاتەکە رایگەیاند

فینلاندا سەرجەم سەربازەکانی لە عێراق کشاندەوە 

964+

توانا نەقی

وڵاتی فینلاندا کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی شەڕی داع*ش بوون سەرجەم ئەو سەربازانەی کە لە عێراقدا مابوون کشاندەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی بەرگری فینلاند گەڕانەوەی دوا وەجبەی سەربازی خۆی لە عێراق راگەیاند، کە بەشدارییان لە مەشق و راهێنان بە هێزە عێراقییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی داع*ش لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا کردووە.

وەزارەتەکە دەشڵێت، لە ئێستادا چەکدارانی داع*ش هەموو ئەو خاکەیان لەدەستداوە کە کۆنترۆڵیان کردبوو بەڵام هێشتا مەترسییان هەر ماوە ئەوەش وادەکات بەردەوام بن لە شەڕی دژی تیرۆر.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، هەرچەندە بەشداریکردنی فینلاند لە ئۆپەراسیۆنەکاندا کۆتایی هاتووە، بەڵام کاریگەریی هەوڵەکانی بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە، بەو پێیەی ئەو مەشق و راهێنانانەی کە لەلایەن هێزەکانی فینلاندەوە پێشکەشکراون، کاریکەرییان هەبووە لە بەرزکردنەوەی توانای هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ پاراستنی ناوچەکانیان.

وەزارەتی بەرگری فینلاند ئەوەی ووتوە  لە ماوەکانی رابردوو هێزەکانیان لە عێراق بەشداری راستەقینە بوون لە هێنانەکایەی ئارامی و ئاسایش و لە دوای ئەوەش راهێنانی زۆریان بە هێزە عێراقیەکان کردووە.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی خولێکی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کرد...

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی خولێکی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کردەوە