خاوەن ماڵەکە قسەی بۆ 964 کرد

نوێترین زانیاری لەبارەی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی سلێمانی

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی چوارچرای سلێمانی ماڵێک ئاگری گرت و سووتا و دوو منداڵی ماڵەکە گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوو، خاوەن ماڵەکە قسەی بۆ 964 کرد و دەڵێت، گومانی لە رووداوەکە هەیە.

هەرچەندە پێشتر سامان نادر بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە 964ـی وتبوو، “لەکاتی سووتانی ماڵەکە دایک و باوکی منداڵەکان لە ماڵەوە بوون، بەڵام محەمەد رەزا خاوەن ماڵ و باوکی منداڵەکان بە 964ـی وت، “لە بەغدا بووم و لەماڵەوە نەبووم و بەتەلەفۆن ئاگادارکرامەوە کە ماڵەکەمان سووتاوە”.

“ئەگەرچی دەڵێن ئاگرەکە بەهۆی مۆمەوە هەڵگیرساوە، بەڵام کاتژمێر 11ـی شەوی رابردوو پەیوەندیم بە ماڵەوە کرد و منداڵەکان خەوتبوون، بۆیە گۆمانم لە رووداوەکە هەیە و پێدەچێت بە ئاگرێک لە دەرەوە ماڵەکەم سووتابێت”، محەمەد رەزا وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە سیستمی ئاگرکوژێنەوە لە ماڵەکەیاندا هەیە، بەڵام ئەو کەسی ماڵەکەیان لێ بەکرێ گرتووە، ئاوی سیستمەکەی گرتووەتەوە، بۆیە چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکەن و سکاڵا تۆمار دەکەن.

بەرگری شارستانی سلێمانیش دەڵێت، تیمەکانیان لە شوێنی رووداوەکەن و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە و دواتر راپۆرتی کۆتایی لەوبارەیەوە بڵاودەکەنەوە.

ئەو خێزانەی ماڵەکەیان سووتا، بەڕەچەڵەک عەرەب و خەڵکی بەغدان و چوار ساڵە لە سلێمانی نیشتەجێن، ئەمڕۆ تەرمی منداڵەکانیان وەرگرتووەتەوە و گەڕاونەتەوە بەغدا.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

لە سلێمانی ماڵێک ئاگری گرت و دوو منداڵ گیانیان لەدەستد...

لە سلێمانی ماڵێک ئاگری گرت و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا؛ منداڵێکیش برینداربوو

له‌ نزیك باڵه‌خانه‌ی پارێزگای سلێمانی ئاگرێك كه‌وته...

له‌ نزیك باڵه‌خانه‌ی پارێزگای سلێمانی ئاگرێك كه‌وته‌وه‌