لەسەر رێگاى سلێمانی - کەرکوک
له شوێن نه‌مامه وشكبووه‌كان به درێژایی 24 كیلۆمه‌تر نه‌مامیان له چه‌مچه‌ماڵ چانده‌وه
964+
عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ
هه‌ڵمه‌تى چاندنى نه‌مام له سنوروى قه‌زاى چه‌چه‌ماڵ به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت، له‌دوا قۆناغدا تیمه‌كان روویان له چاندنى ئه‌و نه‌مامانه كرد كه له‌سه‌ر رێگاى سه‌ره‌كى سلێمانى – كه‌ركوك وشكبوونه.
به‌شێکی زۆری نه‌مامه‌كان بەهۆی روداوی هاتوچۆوە وشك بوون، له هه‌ڵمه‌تثكه‌ش نه‌مامى تازه له‌شوێن وشكبووه‌كان چاندرایه‌وه.
هێمن جەعفەر، بەرپرسی بەشی باخچەکانی چەمچەماڵ به 964ـى وت، ماوەی چەند رۆژێک دەبێت بە دوو قۆناغ هەڵمەتی چاندنی زیاتر لە دوو هه‌زار نه‌مامیان بەهاوکاری رێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە یان راگەیاندوە و ئه‌مڕۆ دوا قۆناغیان جێبه‌جێكرد.
نەمامەکان لە لایەن کارگەی خشتی نەجمەدین و وێستگەی کارەبای سلێمانی دابین کراون.
وتیشی “هه‌ڵمه‌ته‌كه بۆ زیاتر رێكخستنه‌وه‌ی رێگای سەرەکی سلێمانی – کەرکوکه به درێژایی 24 كیلۆمه‌تر، كه ده‌كه‌وێته سنوورى چه‌مچه‌ماڵ”.
ئه‌و نامامانه‌ى چاندوویانه جۆراو جۆرن، ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ر رێگاكه‌شیان چاندوون له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌واى شوێنه‌كه ده‌گونجێن كه بریتین له جۆرەکانی قەڵەم تۆز، ژاڵه و سنەوبەری ستوونى.
“زیاتر لە 12 ساڵه تەواوی رێگای نێوان تەکیە – چەمچەماڵیش بە نەمام چێندراوە، بۆیه ئه‌م هەڵمەتەشمان کاریگەری هەیە لەسەر زیادبوونى رێژەی سەوزایی لە سنووری قەزای چەمچەماڵ” ئه‌مه‌ش قسه‌ى هێمن جه‌عفه‌ره بۆ 964.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن