لە بۆنی بۆیاخەوە بۆ کاری هونەری
کاوان عەزیز بە پرچی سپییەوە بۆ وەرزی نوێی گەردەلول ئامادەیە
دیلان محەمەد – سلێمانی
کاوان عەزیز ناسراو بە کەسایەتی کامۆ لە درامای گەردەلول، بە پرچی سپیەوە بۆ وەرزی نوێ ئامادەیە و دەشڵێت، من ئەوەندە لەسەرخۆ نیم.
وەرزی چوارەمی گەردەلول بەڕێوەیە و کاوان عەزیزیش لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، لە دوای فیلمی 09 کارم نەکردووە، بەڵام بۆ گەردەلول ئامادەم و لەگەڵ دەرهێنەر جەلیل زەنگەنە قسەمان کردووە.
کاوان جگە لە کاری نواندن سەرقاڵی بۆیاخ و پشکنینی ئۆتۆمبێلە و وەک خۆی دەڵێت، هەردوو پیشەکەی خۆشدەوێت و ناتوانێت واز لە یەکێکیان بهێنێت.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح