لە چرقەى گەرما کاریان کرد لە سەرمادا وەریان گرت
بژمێرەکانى خانەقین گیرفانیان گەرمکرایەوە
964+
راژان باجەڵان -خانەقین
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، پارەى بژمێرەکانی سەرژمێری قەزای خانەقین دابەشکرا و بەم بەرى سەرى ساڵە گیرفانیان گەرم کرایەوە.
مەیسون نوری بەرێوەبەری فەرمانگەی ئاماری خانەقین بە 964ـى وت،” ئەمڕۆ بژمێرەکانی سنوری خانەقین کە ژمارەیان 278 کەسە لە فەرمانگەی ئاماری خانەقین پارە وەردەگرن کە بڕی 250 هەزارە وئەمەش بەشى دووەم و دوا پارەیە لای حکومەتەوە و بە تەواوی بەدەستیان گەیشت”.
وتیشى،” بژمێرەکانى سەعدیەش بەهۆى نەبوونى فەرمانگەى ئامار لە شارەکەیان ئەوا پارەکانیان لە فەرمانگەی ئاماری خانەقین وەردەگرن”.
پارەى بژمێرەکان 250 هەزار بوو بۆ هەر مانگێک و لەگەڵ 70 هەزار لە بڕی حەوت رۆژ وەرگرتنی خولی فێربوونی کاری سەرژمێری کە لە سەرەتای مانگی 10 وەریانگرتبوو کە بە گشتی دەکاتە 570 هەزار دینار.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح