گەرمیان

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەست دا

ژێوار خدر

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 30.12.2024، ئۆتۆمبێلێک لە رێگای بان راسایی گەرمیان وەرگەڕا و کەسێک گیانی لەدەست دا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری نیسان پاتڕۆڵ بووە لە نزیک بان راسایی و بەهۆی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵەوە وەرگەڕاوە و کەسێک گیانی لەدەست دا.

‎دەشڵێت، کەسەکە بە برینداری رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کرا، بەڵام بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەست دا، لەلایەن تیمی هاتووچۆشەوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکرێت.