دیمەنی شەقامێک لە کاتی بارانبارین _ وێنە: 964
شەپۆلەکە ماویەتی و ئەمشەویش بەردەوام دەبێت
لە حاجی ئۆمەران زۆرترین و لە کەرکوک و خەبات و بازیان کەمترین باران باریوە
964+
شۆڕش قادری
لە 12 کاتژمێری رابردوودا زۆرترین بارانبارین لە حاجی ئۆمەران بووە کە 14.8 ملم باران باریوە و کەمترینیش لە کەرکوک و قەزای خەبات و بازیان بووە کە تەنها 0.2 ملم بووە، شەپۆلەکە هێشتا ماویەتی و ئەمشەویش بەردەوام دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمشەو لە زۆربەی ناوچەکان نمە باران و لە هەندێك ناوچەش بارانى مامناوەند و بەشێوەى پچڕ پچڕ و هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە دوای نیوە شەو باران بارین تەنها لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێک ناوچەى گەرمیان بەردەوامى دەبێت تا بەرەبەیان.
هاوکات سیروان ساڵح شارەزای کەشناسی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی، شەپۆلەکە کۆتایی نەهاتووە، ئەمشەو لە زۆرینەی ناوچەکان بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و سبەینێ شەممە شەپۆلەکە کۆتایی دێت.
رێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووى بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم:
هەولێر 1.4 ملم
شەمامک 0.8 ملم
پیرمام 2.0 ملم
سلێمانى 4.7 ملم
چەمچەماڵ 1.5 ملم
دهۆک 0.5 ملم
زاخۆ 3.5 ملم
ئاکرێ 5.2 ملم
ئامێدى 11.8 ملم
بامەرنێ 3.6 ملم
بارزان 12.8 ملم
بازیان 0.2 ملم
دەبەندیخان 8.6 ملم
حاجى ئۆمەران 14.8 ملم
هەڵەبجە 2.0 ملم
هەڵشۆ 4.6 ملم
خەبات 0.2 ملم
مانگیش 2.6 ملم
مەیدان 0.8 ملم
سۆران 9.8 ملم
پێنجوێن 7.2 ملم
قەڵادزێ 1.8 ملم
مێرگەسور 4.8 ملم
کەرکووک 0.2 ملم
خانەقین 0.4 ملم