ئۆتۆمبێلێکی دزراویشی لێ سەنرایەوە

لە خانەقین ئەندامی باندێکی تایبەت بە دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیر کرا

شۆڕش قادری

لە خانەقین ئەندامی باندێکی تایبەت بە دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیر کرا و ئۆتۆمبێلێکی دزراویشی لێ سەنرایەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی وزارەتی ناوخۆی عێراق، “مەفرەزەکانی بەشی کۆنتڕۆڵی تاوانەکانی خانەقین توانیویانە، تۆمەتبارێکی سەر بە باندێکی تایبەت بە دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیر بکەن”.

ئاماژەی بەوەشکراوە، دوای بەدواداچوون و هەڵگرتنی شوێن پێی تۆمەتبار، توانیویانە دەستگیری بکەن و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلێکی دزراودا گیراوە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەشڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار کراوەتەوە و رادەستی دادەوەر کراوە، بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆی وەربگرێت.