بەهۆی کێشەی کارەباوە

چەند گەڕەکێکی کۆیە ئەمڕۆ ئاویان پێناگات

964+

ژێوار خدر

ئەو گەڕەکانەی  کەوتوونەتە سەر پڕۆژەی ئاوی بۆگد – کۆیە، ئەمڕۆ ئاویان بۆ دابەشناکرێت بەهۆی نەبوونی کارەبای نیشتیمانییەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 27.12.2024، لە کاتژمێر 3:30 خولەکی دوای نیوەڕۆی دوێنێوە، کارەبای نیشتمانی لە پڕۆژەی ئاوی بۆگد، لە هەردوو ویستگەی وەرگری ئاو ( بۆگد ) و ویستگەی پاڵاوتن ( داوداوا ) بڕاوە.

دەشڵێت، هۆکاری بڕانی کارەباکە، کێشەی تەکنیکی بووە لە ویستگەی کارەبای ئاشتی و تیمەکانی بەرێوەبەرایەتی کارەباش سەرقاڵی چاککردنەوەن، بەڵام تاکو ئێستا کێشەکە چارەسەر نەکراوە و كارەبا نەدراوەتەوە پڕۆژەکە.

داواشی لە هاوڵاتییان کردووە، هاوکارییان بکەن و بەپێی پێویست ئاو بەکار بهێنن، تا چارەسەربوونی کێشەکە و گەڕانەوەی ئاو بۆیان.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە: سبەینێ ئاو بۆ ماڵان بەردەدە...

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە: سبەینێ ئاو بۆ ماڵان بەردەدەینەوە