لەوێیە

دیلانار یڵدز گۆرانى بۆ جەماوەرى زاخۆ دەڵێت

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

هونەرمەند دیلانار یڵدز لە زاخۆیە و بەبۆنەى ئاهەنگەکانى سەرى ساڵى نوێوە گۆرانى بۆ جەماوەرى ئەو شارە دەڵێت.

یڵدز لە چاوپێکەوتنێکیدا قسەى بۆ 964 کرد و دڵخۆشى پیشاندا کە لە زاخۆیە و بەبۆنەى سەرى ساڵەوە کۆنسێرتى دەبێت.

دەشڵێت: زۆر دڵخۆشم لەگەڵ خەڵکى زاخۆ، ئەوان هونەردۆست و میواندۆستن و گرنگى زۆر بە هونەر دەدەن.

“گۆرانى هونەرمەندانى نەمر دەڵێمەوە، چونکە من گرنگى زۆر بە هونەرمەند و دەنگبێژە نەمرەکان دەدەم، هەرچەند ناتوانم وەک ئەوان بم”، ئەو هونەرمەندە واى بە 964 وت.

لەبارەى پلان و بەرنامەى داهاتووى، وتى،”پلان و بەرنامەى زۆرم هەیە، لەگەڵ هونەرمەند عەبدولقەهار زاخۆیى دویتێکم دەبێت و پێشکەشى هەوادارانى دەکەین”.

دیلانار یڵدز خەڵكی باكووری كوردستانە و ماوەیەكی زۆر لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێیە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

سەنا بەرزنجی بۆ عەشقێک قوربانییە و بانەش ستایلەکەی تەو...

سەنا بەرزنجی بۆ عەشقێک قوربانییە و بانەش ستایلەکەی تەواو گۆڕیوە