داوایان کردبوو

پاسەوانی سنووری عێراق ئۆتۆمبێلی شەڕکەریان وەرگرت

964+
ئەحمەد مستەفا

فەرماندەیی هێزەکانی سنووری عێراق، یەکەم وەجبەی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانیان لە دامەزراوەی پیشەسازی سەربازی عێراقی سەر بە وەزارەتی بەرگری وەرگرت.

هاوکارییەکە زیاتر لە 12 ئۆتۆمبێلی سەربازین لە جۆری هەمەری شەڕکەر، لۆگۆی هێزەکانی پاسەوانی سنووری لێ درا.

لە راگەیەندراوێکدا کە 964 بینیویەتی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 26.12.2024، هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە فەیسبووکی خۆیان نوسیوویانە، بە پاڵپشتی وەزیری ناوخۆ، فەرماندەیی هێزە سنوورییەکان وەجبەی یەکەمی ئۆتۆمبێلی سەربازی، لە دامەزراوەی پیشەسازیی سەربازی عێراقی وەرگرت، وەک بەشێک لە بەرزکردنەوەی ئاستی تواناکان.

فەرماندەیی هێزە سنوورییەکان دەڵێت، ئەو هاوکارییانە بەشدار دەبێت لە گەیشتن بە بەرزترین ئاستی ئامادەیی شەڕ بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاسایشی سنوورەکانی عێراق، لەگەڵ وڵاتان دراوسێ، ئەوە لە کاتێکدا پاسەوانی سنوور، بەسەر سێ ناوچەی سنووری دابەشبوون.

پێشتر، محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەگەڵ هێزەکە کۆبوویەوە، ئەوان داواکاری خۆیان لە رووی لۆجستی پێشکەش کرد، ئەوکات نوسینگەکەی وتی، بەڵێنی پڕکردنەوەی پێداویستییەکان دراوە.

ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان؛