"ئامادەین لە سوریا بڕۆین"
پەکەکە تۆپەکەی خستە یاریگەی رۆژئاوا و هەڕەشەی چوونە باکوور دەکات بەچەکەوە
964+
ژووری هەواڵ
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پارتی کرێکارانی کوردستان رایگەیاند: ئەگەر ئەوان کراونەتە بیانوو بۆ ئەوەی گرفت بۆ رۆژئاوای کوردستان دروست بکرێت، ئەوا ئامادەن رۆژئاوا جێبهێڵن.
دوران لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ میدیاکانی پەکەکە دەڵێت: گەر کوردانێک هەبن و خەڵکی سووریا نەبن و پەیوەندییان بە پەکەکەوە بێت، گەر ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بڕیاری دەرکردنییان بدات ئەوا چەکی خۆیان هەڵدەگرن دەڕۆنە باکووری کوردستان.
ئەم لێدوانەی بەرپرسەکەی پارتی کرێکاران لە کاتێکدایە کە تورکیا دەڵێت نابێت رۆژئاوای کوردستان لە دەستی هەسەدەدا بمێنێت، چونکە ئەوان سەر بە پەکەکەن.
ئەمە بەشێکی لێدوانەکەی دوران کاڵکانە بۆ تەلەفزیۆنی مەدیا:
با بەم بۆنەوەیەوە روونی بکەمەوە، لە هەموو هەنگاوێکدا دەڵێن کێشەکە پەکەکەیە، کردوویانە بە زمانی خۆیان، بۆ مەگەر ئەوانەی لە هەتەشەدان کێن، کۆمەڵەیەکی کۆکراوەن، نازانم لە کوێی رۆژهەڵاتی ئاسیا، نازانم لە کوێی جیهانەوە هاتوون. سوپای نەتەوەیی سووریاش وەک ئەوانە زۆرینەیان کۆمەڵەکەیەی کۆکراوەن. مەبەستم ئەوەیە ئەوانەی لەوێ کوردن، بۆ ئەوەی فشار بخەنە سەر ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا ئەمە دەڵێن. مەبەستم ئەوەیە هاوڕێ جەمال (موراد قەرەیەڵان) رایگەیاند کە ئێمە پەیوەندی راستەوخۆمان نییە، بەڵام ئەمە دۆخێک نییە ئاوا ببێتە کێشە. واتە هەندێک کەس هەن وەک راوێژکارێک هەندێک کار دەکەن. گەر کوردانێک هەبن و خەڵکی سووریا نەبن و پەیوەندییان بە پەکەکەوە بێت، گەر ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بڕیاری دەرکردنییان بدات ئەوا دەڕۆن. یانی بە تایبەت هیچ کێشەیەک بۆ پەکەکەیەکان نییە و چەکی خۆیان هەڵدەگرن دەڕۆنە باکووری کوردستان. هەرخۆی ئەوان پێشتر لە باکووری کوردستانەوە بە چەکەکانیانەوە لە دژی داعش ڕوویان لە ڕۆژئاوا کرد. ئەردۆغان لە هەموو کەسێک باشتر بەمە دەزانێت. کەواتە هیچ کێشەیەک نییە. هیچ کێشەیەک نییە کە ئیدارەی باکور و رۆژهەڵاتی سووریا تووشی لاوازی بکات. بەم شێوەیە ناتوانن تەنگیان پێهەڵبچنن. گەر کەسێک هەبووبێت و تەنگەتاوبووبێت ئەوا ئیدارەی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا نییە.
![]()
پەکەکە هێرشەکەی ئەنقەرەی لەئەستۆ گرت